Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فلیک باس لە پێكانەكەی فێرمین لۆپێز و خەڵاتی باڵۆن دۆر دەكات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر خێتافی دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای یۆهان كرۆیف میوانداری خێتافی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە كۆتا خولەكەكانی یارییەكەدا فێرمین لۆپێز تووشی پێكان بوو.

هانزی فلیک بە توندی بەرگری لە لامین یامال دەکات و دەڵێت؛ هەر دەبێ باڵۆن دۆر بباتەوە

هانزی فلیک بە توندی بەرگری لە لامین یامال دەکات و دەڵێت؛ هەر دەبێ باڵۆن دۆر بباتەوە.

Posted by Yariga on Sunday, September 21, 2025

 

لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:

دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین چی بۆ فێرمین روودەدات، هێشتا هیچ نازانین دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت تاوەكو سروشتی پێكانەكەی بزانین، هیوادارم پێكانەكەی قورس نەبێت.

پاراستنی توانای یاریزانەكان زۆر گرنگە، لەگەڵ فشاری یارییەكان و یارییكردنلە سێ رۆژ جارێک، پێوویستە ئاگاداری یاریزانەكان بین و دڵنیابین لەوەی هەمووان بەشداری دەكەن.

باڵۆن دۆر رووداوێكی گەورەیە، دەبێت هەمووان بڕۆین و لەوێ دەبینین چی روودەدات، دەچینە ئاهەنگەكە و یاریزانانی یانەكەم پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button