
یاریگا –
کوڕەکەی نێگریێرا بەیاننامەیەک لەبارەی دادگاییەکەی پێنجشەممەی رابردوو بڵاودەکاتەوە و وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە هەریەکە لە خاڤێر ئێنریکێز (کوڕی نێگریێرا)، هەردوو سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا ساندرۆ رۆسێل و ماریا بارتێمۆ و چەند کەسێکی پەیوەست بە کەیسی نێگریێرا لەبەردەم دادوەر ئامادەبوون و گووتەیان لێ وەرگیرا.
هەر دوای دادگاییەکە رۆژنامەی ئێل ئێسپانۆل بڵاویکردبووەوە گوایە کوڕەکەی نێگریێرا لەبەردەم دادوەر ئاشکرایکردووە باوکی لەگەڵ بارسێلۆنا پەیوەندییەکی بەدرەوشتی هەبووە بەڵام ئەو پەیوەندی بەو گەندەڵییە نەبووە ئاگاداری هیچ شتێک نەبووە.
بەڵام ئێستا رادیۆی کادینا کۆپێی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، خاڤێر ئێنریکێز سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە، کوڕەکەی نێگریێرا دەڵێت لەبەردەم دادوەر بەهیچ شێوەیەک نەیگووتووە بارسێلۆنا و باوکی گەندەڵن و ئەو هەواڵانە ناڕاستن، بەڵکو تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو ساڵانە 70 هەزار یۆرۆی لەبەرامبەر ئەو راپۆرتانە وەرگرتووە کە بۆ یانە کاتالوونیەکەی ئامادەکردووە.
❌ Javier Enríquez Negreira niega haber acusado al Barça o a su padre de “corrupción” ante la Jueza Alejandra Gil , tal y como ha podido saber @partidazocope
✍️ En su declaración aseguró haber facturado 70.000€ al año al FC Barcelona por informes arbitrales entre las temporadas…
— COPE (@COPE) September 19, 2025
دۆسیەی نێگریێرا لە شوباتی 2023 سەریهەڵدا، تیایدا بارسێلۆنا بە گەندەڵی تۆمەتبار کرا بە پێدانی بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆ بە ناوبژیوانی پێشوو خۆسێ نێگریرا لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2018، لە ماوەی کارکردنی وەک جێگری لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان.
بارسێلۆنا لهوبارهیهوه رایگهیاندووه کە نێگریرای وەک راوێژکاری دەرەکی له یانهكه دامەزراندووە بۆ ئەوەی راپۆرتی پەیوەندیدار بە ناوبژیوانی بۆ یانەکە پێشكهش بكات، لەکاتێکدا ناوبژیوانهكه رەتیدەکاتەوە هیچ بەرتیلێک و پارهیهكی وەرگرتبێت بۆ ئەوەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا بهركاربهێنێت.
هاوکات هەر دوای دادگاییەکەی دوێنێ جۆزێپ بارتۆمیۆ، سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا و جۆزێپ ماریا فابرا، پارێزەری بارتۆمیۆ لەبارەی دادگاییەکە قسەیان کرد و رەتیانکردەوە بەرتیل بە نێگریێرا درابێت.
پارە لە بەرامبەر خزمەتگوزاری دراوە، ئەمەش تاوان نییە، هەروەها هیچ ناوبژیوانێک دان بە وەرگرتنی پارە نانێت. هیچ گەندەڵییەکی وەرزشی نەکراوە — جۆزێپ ماریا فابرا ، پارێزەری بارتۆمیۆ.
کەیسی نێگرێیرا لە بەرژەوەندی ئێمە تەواو دەبێت. بارسێلۆنا هیچ کارێکی نایاسایی نەکردووە — جۆزێپ بارتۆمیۆ، سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا
کوڕەکەی نێگریێرا؛ پەیوەندییەکی بەدرەوشتی لەنێوان بارسێلۆنا و باوکم هەبووە