
یاریگا –
ناوی پاڵیوراوێک وەک راهێنەری داهاتووی مانچێستەر یونایتد ئاشکراکرا لە باری دوورخستنەوەی روبێن ئامۆریم کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دەنگۆی زۆر لەسەر پێگەکەی دروستبووە.
چوارشەممەی رابردوو رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرایکرد کە ئامۆریم تەنها سێ یاریی لەپێش ماوە تا لە پارێزگاریی لە پۆستەکەی بکات. هاوکات هەمان سەرچاوە باسی لە چەند بەربژێرێک کرد کە ئەوانیش
- ئۆلیڤەر گلاسنەر
- مارکۆ سیلڤا
- ئاندۆنی ئیراولا
- ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ
- گاریس ساوسگەیت
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە هەمان سەرچاوە بڵاویکردووەتەوە، ئێستا مایکڵ کاریکی ئەستێرەی پێشووی یانەکە یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئامۆریم.
کاریک ناوێکی دیارە لە مێژووی شەیتانە سوورەکان کە لە ماوەی 2006-2018 وەک یاریزان درێسی ئەو یانەیەی پۆشی.
ناوبراو ئەزموونی راهێنەرایەتیشی لە مان یو هەیە، لە 21ی نۆڤێمەری ساڵی 2021 وەک کاربەڕێوەبەر لە شوێنەکەی ۆلی گونار سۆڵشایەر پۆستەکەی گرتەدەست و سێ یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کرد تا هاتنی راڵف رانگنیک.
وەک راهێنەری پیشەگەریش، مایكڵ لە ساڵی 2022 تا مانگی یۆنیۆی ئەمساڵ راهێنەرایەتی یانەی میدەڵزبەرەی وڵاتەکەی کرد.
🚨 Michael Carrick is a surprise candidate to replace Ruben Amorim if he’s sacked at Man Utd.
[@MirrorFootball] pic.twitter.com/URUKguYCYp
— SimplyUtd (@SimplyUtd) September 18, 2025