سەرۆکی فەنەرباچێ مۆرینیۆ بە خیانەتكار تۆمەتبار دەکات
مۆرینیۆ به توندی وهڵام دهداتهوه

یاریگا –
جەنگێکی میدیایی ئاگرین لە نێوان سەرۆکی یانەی فەنەرباچێ ، عەلی کۆچ، و ڕاهێنەری پێشووی یانەکە، جۆزێ مۆرینیۆدا هەڵگیرساوە.
کۆچ تۆمەتێکی زۆر گهروهی ئاڕاستەی مۆرینیۆ کردووە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە داوە کە راهێنەرە پورتوگالییەکە بە ئەنقەست یارییەکەی بە یانەی بێنفیکا دۆڕاندووە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتیی ئەو یانەیە وەربگرێت.
كێشهكه چۆن دەستیپێکرد؟
یانەی فەنەرباچێ لە مانگی ئابدا مۆرینیۆی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگدا لەلایەن بێنفیکاوە کرایە دەرەوە ئهمهش بووه هۆی دوورخستنهوهی راهێنهره پۆرتوگالیهكه.
لەلایەکی ترەوە، یانەی بێنفیکا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی3-2بە یانەی قاراباخی ئازەربایجانی دۆڕا، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی برۆنۆ لاگی ڕاهێنەر.
ئهمه وایكرد یانه پۆرتوگالیهكه لهگهڵ مۆرینیۆ دهست به گفتوگۆ بكات، راهێنهره پۆرتوگالیهكه، رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی ئهركی مهشقدانهوهی یانهی بێنفیكا نیشاندا و گوتی، کام راهێنەر بەنفیکا رەتدەکاتەوە؟ من نا، هەروەها ستایشی برۆنۆ لاگی کرد و گوتی، ئەو ڕاهێنەرێکی گەورەیە و دەزانم ئێستا هەست بە چی دەکات.”
سەرۆکی فەنەرباخچە، عەلی کۆچ، ڕاهێنەرایەتیکردنی بەنفیکا لەلایەن مۆرینیۆوە بە رێکەوتێکی سەیر وەسف کرد و بە کەناڵی TRT Sporی گوت،
“مۆرینیۆ پیاوێکی ئەوەندە زیرەکە کە پێشبینیی دۆڕانی بێنفیکای بەرامبەر قاراباخ کردبوو، تەنانەت حیسابی ئەوەشی کردبوو کە لاگ دووردەخرێتەوە. ماریۆ برانکۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی پێشووی فەنەرباچێ و ئێستای بێنفیکا له توركیا بوو، پێکەوە پلانێکیان ئامادە کردبوو، ئهوان خیانهتیان له فەنەرباچێ كرد دۆرانهكهمان رێكهوتن نهبووه.
💬 “Mourinho’ya profesyonelliğiyle, yaptığı işlerle ilgili söyleyecek hiçbir şey yok.”
🗣️🎙️ Ali Koç: Benfica’nın, Mourinho ile anlaştıkları haberi doğruysa hayatın garip bir tesadüfü diyebilirim. pic.twitter.com/H18WpSiCZz
— TRT Spor (@trtspor) September 17, 2025
مۆرینیۆ لە رێگەی رۆژنامەی “A Bola”وە وەڵامی کۆچی دایەوە و گوتی،
“هەر جارێک یانەیەکم جێهێشتووە، لاپەڕەکەم داداوهتهوه و پشتگوێم خستووە، بەدوای بیانوودا نەگەڕاوم و لۆمەی کەسم نەکردووە، بەڵام عەلی کۆچ شێوازێکی جیاوازی هەیە، چەندین جار قسەی کردووە، بەڵام ڕوونی نەکردەوە بۆچی ئەو یاریزانەی کە ئێمەی کردە دەرەوە کەرەم ئاکتورکئۆغلۆ تەنها دوای دەرکردنمان گرێبهستی لهگهڵ كرا.
مۆرینیۆ درێژەی پێدا،
“نەمدەویست یانەیەک قبوڵ بکەم کە بۆ من گونجاو نییە، تەنها لەبەر ئەوەی ئالودەی کارکردنم، بەڵام کاتێک پۆستی راهێنەرایەتیی بێنفیکام پێشکەش کرا، چرکەیەکیش دوودڵ نەبووم. بەلامەوە گرنگ بوو و بەدڵم بوو.”
Oficial: Benfica confirma… negociações com Mourinho
Leia aqui: https://t.co/KTtESOWI4e#futebol #nacional
— A BOLA (@abolapt) September 18, 2025
بێنفیکا دانوستانەکان پشتڕاست دەکاتەوه
لە کۆتاییدا یانەی بێنفیکا بە فەرمی راگەیاندووە کە لە دانوستاندایە لەگەڵ مۆرینیۆ و هیوادارە بە زووترین کات بگەنە رێککەوتن.