
یاریگا –
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای 11 ساڵ جارێکی دیکە پێشەنگی هەڵبژاردەکانی جیهانی گرتەوە.
ئیسپانیا ساڵی رابردوو بووە پاڵەوانی یۆرۆی 2024 و ئێستا یەکێکە لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان و بەربژێرێکی سەرەکی بردنەوەی مۆندیالی 2026.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سێ ساڵ دوای بردنەوەی مۆندیالی 2022 دوو پلە دابەزی و چیدیکە باشترینی جیهان نییە. تانگۆ بەکۆکردنەوەی 1870.32 خاڵ لە پلەی سێیەمدا دێت، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە جیاوازی چەند پۆینتێک (1870.92) پێشی کەوتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق لە پلەی 58ی باشترینەکانی جیهان مایەوە بە جیاوازی 2 خاڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوودیەی خاوەن پلەی 59.
هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا گەورەترین هەنگاوی بۆ سەرەوە ناوە و 10 پلە سەرکەوت، بەکۆی گشتی 25 خاڵی بەدەستهێنا.
ریزبەندی جیهانی

ئەوروپا

ئەمریکای باشوور

ئەمریکای باکوور

ئاسیا

ئەفریقا

ئۆقیانووس

ئەوروپا
