
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی چارەنووسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی یەکلاییدەکاتەوە و بەمزووانە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ماڵپەڕی ESPN ئاشکرایکردووە، گفتوگۆی نێوان لیۆنێل مێسی و ئینتەر مەیامی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیۆ زۆر پێشکەوتووە، هەردوولا لەسەر زۆربەی مەرجەکانی گرێبەستەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن، تەنیا چەند وردەکارییەکی بچوک ماوە و بەمزووانە بەفەرمی مێسی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بەسەردەچێت، سەرەڕای ئەوەی سعوودییەکان هەوڵێکی زۆریان بۆ گواستنەوەی داوە، بەڵام لیۆ پێیباشترە لە مەیامی بمێنێتەوە.
مێسی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 75 یاریی بۆ یانەکە کردووە، 62 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی جامی خولی ئەمریکا و نازناوێکی قەڵغانی خولی ئەمریکای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.