
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا رۆڵی گۆڵپارێزەکانی بەرز دەنرخێنێ لە سەرکەوتنەکانی چەند ساڵەی رابردووی یانەکەی. هەروەها ستایشی جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی نوێدەکات، کە لە کۆتا وادەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ریزەکانی پاریسی بەرەو سیتی جێهێشت.
پێپ وتی
لە ماوەی دەیەی رابردوودا هەمیشە گۆڵپارێزی ناوازەمان هەبووە.
ئێدەرسن (ئەم هاوینە سیتی جێهێشت و روویکردە فەنەرباچێ) کارێکی ناوازەی بۆ یانەکەمان ئەنجام دا. ئەو گۆڵپارێزەکانی دیکەش هەروا، یارمەتی زۆریان داین.
پەیوەست بە گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە، کە یەکشەممەی رابردوو یەکەمین یاریی فەرمی خۆی بە درێسی سیتی لە دێربی شاری مانچێستەر ئەنجامدا و توانی کلین شیت بکات، گواردیۆلا وتی
جیجی، بەو تەومەنەی کە ئێستا 26 ساڵە، بۆ چەندین ساڵ هاتووەتە ئێرە. بێ گومان ئەو گۆڵپارێزێکی ئاستبەرزە.
🔵 Pep Guardiola: “I would say in the last decade always we’ve had incredible keepers”.
“Ederson made an incredible job, and the other keepers that helped us as well”.
“Gigio, with his age at 26, comes for many years, and of course he’s a top class keeper!”. pic.twitter.com/sWBR3Sv9kK
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 17, 2025