Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سزاکەی کارڤاخاڵ چی دەبێت؟ وردەکاریی ئەو یاسایەی چارەنووسی دیاری دەکات

شیکاریی وردی سزاکان

Yariga App

یاریگا –

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دانی كارڤاخاڵ بۆ سێ یاریی رابگرێیت و ئه‌ركی ریال مه‌درید قورس بكات.

له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر مارسیلیا یاریی كرد و یارییه‌كه‌ی (2-1) برده‌وه‌ دانی كارڤاخاڵ له‌ خوله‌كی 72 به‌كارتی سور ده‌ركرا.

ئەم کارتە تەنها بە مانای تەواونەکردنی یارییەکە نایەت، بەڵکو زەنگێکی مەترسیدارە بۆ یارییەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ. پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایا کارڤاخاڵ تەنها یەک یاری رادەگیرێت، یان یاساکانی یوێفا چارەنووسێکی توندیان بۆ داناوە؟

یاساکە چی دەڵێت؟ شیکاریی وردی سزاکان

بۆ تێگەیشتن لە چارەنووسی کارڤاخاڵ، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ یاساکانی یوێفا، له‌ ماددەی 63.01 کە راستەوخۆ پەیوەندیی بەم حاڵەتەوە هەیە:

ماددەی 63.01 ده‌ڵێت، هەر یاریزانێک، کە لەلایەن ناوبژیوانەوە به‌ كارتی سور دەربکرێت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ یاریی داهاتوو رادەگیرێت، لە حاڵەتی پێشێلکاریی قورسدا، لێژنه‌ی دیسپلینی یوێفا مافی ئەوەیان هەیە ئەم سزایە زیاد بکەن ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتی ناوبژیوان.

دوو سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراو

 

سیناریۆی یەکەم: سزادان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕاگرتن بۆ یەک یاری

ئەمە حاڵەتی بنەڕەتی و ئاساییە، ئەگەر لیژنەی دیسپلینی یویفا پێشێلکارییەکەی کارڤاخاڵ وەک “هەڵەیەکی تاکتیکی” یان “لێدانێکی ئاسایی” پۆلێن بکات کە توندوتیژیی زیاد لە پێویستی تێدا نەبووە، ئەوا کارڤاخاڵ تەنها بۆ یاریی داهاتووی ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا رادەگیرێت.

سیناریۆی دووەم: سزای قورستر راگرتن بۆ دوو یاری یان زیاتر

مەترسییەکە له‌سه‌ر كارڤاخاڵ و ریال مه‌درید له‌ سیناریۆی دووه‌مه‌، پێشێلکاریی گه‌وره‌تری كردبێ،  لیژنەی دیسپلین لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی ناوبژیوان و گرتە ڤیدیۆییەکان دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا کارڤاخاڵ یەکێک لەم خاڵانەی تێدابووە،

بۆ نموونە، لێدانی بەئەنقەست و دوور لە تۆپ يان بەکارهێنانی هێزی زیاد لە پێویست, هێرشکردن یان سوکایەتیکرد،  هەر جۆرە دەمەقاڵێ یان جوڵەیەکی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان یان یاریزانی بەرامبەر دوای وەرگرتنی کارتەکە.

ئەگەر لیژنەکە بگاتە ئەو بڕوایەی کە کارڤاخاڵ یەکێک لەم پێشێلکارییە قورسانەی كردووو، ئەوا بەپێی یاساکە، مافی تەواویان هەیە سزاکە بۆ دوو یاری، يان سێ یاری، یان تەنانەت زیاتریش درێژ بکەنەوە.

چارەنووسی کارڤاخاڵ

لیژنەی دیسپلینی یوێفا لێکۆڵینەوە لە راپۆرتی ناوبژیوان و گرتە ڤیدیۆییەکان دەکات بۆ ئەوەی جۆری پێشێلکارییەکەی کارڤاخاڵ دیاری بکات، لەسەر ئەو بنەمایە، بڕیار ده‌درێت.

له‌ ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كارڤاخاڵ به‌سه‌ر ده‌یه‌وێت هێرشبكاته‌ سه‌ر گۆڵپارێزی مارسیلیا بۆیه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر كارڤاخاڵ له‌ نێوان 2 بۆ 3 یاریی راده‌گیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button