چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیک بیلباو V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاری دەستپێكی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاتلێتیک بیلباو و ئارسیناڵ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:45 بە كاتی كوردستان، ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی خول چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

وەرزی رابردوو ئاتلێتیک بیلباو نەیتوانی بەشداری یارییەكانی چامپیۆنزلیگ بكات و لە یۆرۆپالیگ یارییدەكرد و لە قۆناخی پێش كۆتایی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد شكستیهێنا.

وەرزی رابردووی لالیگا لە ریزبەندی چوارەم كۆتایی بە خولەكە هێنا و لەم وەرخەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەكانی ئارسیناڵ، بۆڕووسیا دۆرتموند، قاراباخ، نیوكاسڵ یونایتد، سلاڤیا پراگ، پاریس سانجێرمان، ئاتاڵانتا و سپۆرتینگ یاریی دەكات.

هەرورها ئارسیناڵ وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی لە چامپیۆنزلیگ پێشكەشكرد و توانی لە قۆناخی هەشت ریال مەدرید بكاتە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە. لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەڕووی پاریس سانجێرمان بوویەوە و تووشی شكست بوو.

گەنەرز لەم وەرزەی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی یانەكانی ئاتلێتیک بیلباو، ئۆڵیمپیاكۆس، ئاتلێتێكۆ مەدرید، سلاڤیا پراگ، بایرن میونشن، كڵەب بروج، ئینتەر میلان و كایرات ئالماتی دەبێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئاتلێتیک بیلباو بە بێ ئێمیریک لاپۆرت، نیكۆ ویلیامس، بێنات پرادۆس و ئونای ئارۆیۆ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ مارتن ئۆدیگارد، بوكایۆ ساكا، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس یاریی دەكات و بەشداریكردنی ویلیام سالیباش گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو

ئونای سیمۆن

ئاریسۆ، ڤیڤیان، پاریدیس، بێرچیچێ

ڤێسگا، گالاریتا

ئیناكی ویلیامس، سانسێت، بێرنگوێر

سەنەدی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

وایت، گابریێل، مۆسكوێرا، هینكاپێ

زوبیمێندی، رایس، نوانێری

مادویكێ، یۆكێرێش، ئیزێ

بابەتی زیاتر

Back to top button