
یاریگا –
ئەمڕۆ دووشەممە، سەدی قەتەڕی لە بەغدا رووبەڕووی شوڕتەی پاڵەوانی عێراق دەبێتەوە.
یارییەکانی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا دەستپێدەکاتەوە و شوڕتە تاکە نوێنەری عێراقە، ئەمشەو کاتژمێر 21:15 لە یاریگای زەوڕا لە بەغدا، میوانداری سەد دەکات.
View this post on Instagram
دوێنێ یەکشەممە، شاندی سەد بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە بەغدا و یەکەیەکی مەشقیکرد.
سەد چەندین ئەستێرەی وەکو رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول و ئەهلی سعوودی و کلاودینیۆ، ئەستێرەی زێنێتی تێدایە.
لە وەرزی رابردوودا، شوڕتە ئەزموونێکی خراپی لە پاڵەوانیەتییەکە هەبوو، ئەم وەرزەش بە سەرکردایەتی موئمین سلێمان، راهێنەری میسڕ دەیەوێت رێچکەی یانەکانی عێراق لە پاڵەوانیەتییەکە راستبکاتەوە.
شوڕتە بەهۆی ئەم یارییەوە، یاریی لووتکەی بەرامبەر زەوڕا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەکرد، بەر لەمەش کەمپێکی مەشقی لە قاهیرە کردبووەوە و چەند یارییەکی دۆستانەی کردبوو، لە بەرامبەردا سەد بە تەواوی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەکردووە و ئەمەش قەتەڕییەکە باڵادەستر پیشان دەدات.
موئمین سلێمان بەر لە یارییەکە روونیکردەوە، شانازی بە نوێنەرایەتی عێراق لەم پاڵەوانیەتییە دەکەین، شوڕتە بۆ خۆی و تەواوی هاندەرانی عێراق یاریی دەکات.
لە وەرزی رابردوو، بەشداریمان لە یەکێک لە درێژترین خولەکانی جیهاندا کرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئامادەیی یاریزانان دروستکردووە. بەگوێرەی پێویست پشوومان بە یاریزانان داوە، بەڵام دەتوانم دووپاتیبکەمەوە، ئاستی یاریزانان باشە.