
یاریگا –
تۆتنهام بردنەوەیەکی گەورە و گرنگی لەکاتێکی زۆر پێویستدا بەدەستهێنا کاتێک لە هەفتەی 35ی خولی ئینگلیزی توانی 1-2 لە ئاستۆن ڤیلا بباتەوە.
ڤیێلا کە ئێستا بە 58 خاڵەوە پلەی پێنجەمی ریزبەندیەکەیە، بۆ شەڕی قایمترکردنی پێگەکەی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو میوانداریی سپێرسی کرد کە ئەمەیان شەڕی دەرچوونی دەکرد لە ناوچەی دەبەزین و توانیشیان ئەو کارە بکەن، بە سەرکردایەتی ریچارلیسن کە توانی لە خولەکی 25 گۆڵی دووەمی یانە لەندەنیەکە تۆماربکات.
بەو گۆڵە، ریچا بووە دووەم یاریزان لە مێژووی یاریزانە بەڕازیلیکەیاندا لە پێنج وەرزی جیاوازدا بتوانێ +10 گۆڵ تۆمار بکات.
پێش ریچارلیسن، تەنها رۆبێرتۆ فیرمینۆ توانیبووی ئەو ریکۆردە بنووسێتەوە کاتێ لەگەڵ لیڤەرپوول لە ماوەی ساڵانی 2015-2023 لووتکەی ئاستی خۆی پیشان دەدا.
10 – Richarlison has now scored 10+ goals in five different Premier League seasons; the joint most of any Brazilian player, along with Roberto Firmino. Lutador. pic.twitter.com/o8767ki8oP
— OptaJoe (@OptaJoe) May 3, 2026
تۆتنهام کۆی خاڵەکانی گەیاندە 37 خاڵ و لە ریزبەندی 17 گیرسایەوە، سێ یاریی داهاتووی تیمەکەی رۆبێرتۆ دی زێربی کە بۆ رزگاکردنی یانەکە ئەرکەکەی پێسپێرداراوە، بەرامبەر یانەکانی لیدز، چێڵسی و ئێڤەرتنە.



