ئیسپانیاگرنگترین

گۆڕانکاری گەورە؛ فلیک پێشبینی گەورەی بۆ بەرداخچی داناوە

ژیانێکی نوێی لە بارسێلۆنا دەستپێکردووە و لە شووقەیەکی کرێ دەژیت

Yariga App

یاریگا –

روونی بەرداخچی، یەکێکە لەو ئەستێرە لاوانەی زۆرترین سەرنجییان لە بارسێلۆنا لەسەرە.

میدیاکانی کاتالوونیا زۆر ستایشی ئەستێرە سویدییەکە دەکەن و بەردەوام بەدوای وردەکارییەکانی ژیانی دەگەڕێن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هانزی فلیک زۆر بە تواناکانی بەرداخچی سەرسامە و لە مەشقەکانی گرنگی زۆر پێدەدات، ئەمەش هیوایەکی گەورەی بۆ یاریزانەکە لەم وەرزەدا دروستکردووە.

بەرداخچی ژیانێکی نوێی لە بارسێلۆنا پێکهێناوە، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، پەیوەندیی لەگەڵ یاریزانان تۆکمەکردووە و بەهۆی زانینی ئینگلیزییەکی باش، پەیوەندی لەگەڵ هاوتیمەکانی ئاسانکردووە.

لە دەرەوەی یاریگا، بەرداخچی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ژووڵ کۆندێ و مارکوس راشفۆرد دروستکردووە، کاتەکانیان پێکەوە بەسەردەبەن.

رۆژنامە کاتالوونییەکە روونیکردووەتەوە، بەرداخچی پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ هاندەران دروستکردووە، بەردەوام لەنزیکەوە دەیانبینێت و واژۆیان بۆ دەکات و وێنە دەگرن، ئەمەش کاردانەوەی ئەرێنی لەنێو هاندەران و کولەرس دروستکردووە.

لە ماوەی رابردوودا، هاندەرێک بە ناوی ئارماند، تابلۆیەکی بۆ یاریزانە سویدییەکە کردە دیاریی، وێنەی بەرداخچی لە کاتی مەشقەکان تێدابوو، بەهۆی جەنجاڵی شوێنەکە، بەرداخچی نەیتوانی بە تەواوی سوپاسی بکات، بۆیە رۆژی دواتر بە تایبەت بەدوای هاندەرەکە دەگەڕا تاوەکو سوپاسی بکات.

روونی ژیانێکی سادە و دوور لە ژاوەژاوە دەژیت، هێشتا بە ئاسایی لە بارسێلۆنا دەسووڕێتەوە و سەرنجی هەمووانی رانەکێشاوە، پێچەوانەی ئەستێرەکانی دیکەی یانەکە، کە ناتوانن بە ئاسایی لە شار بسووڕێنەوە.

بەرداخچی لە شوێنێکی نزیک لە شاری وەرزشی بارسێلۆنا دەژیت و ئەپارتمێنتێک ‘شووقە’یەکی بەکرێ گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button