
گۆانكارییهكان:
ئەم وەرزە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی ریشەیی كراوه کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خولەکەدا بەم شێوە گشتگیرە جێبەجێ دەکرێن.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ناچاری: بۆ یەکەمجار، یانەکان ناچار دەکرێن پێش هەموو یارییەک کۆنگرەی رۆژنامەوانی بكه‌ن، پێشتر ته‌نها دوای یارییه‌كان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌كرا، هەر یانەیەک پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزایەکی قورسی 15 ملیۆن دیناری دەبێتەوه.
تەکنەلۆژی لە گواستنەوەی یارییه‌كان:
کامێرای جاڵجاڵۆکەیی (Spider Cam): بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە، وێنەیەکی سینەمایی و ورد بۆ بینەران دەگوازێتەوە.
هاوکاریی لالیگا: شێوازی گواستنەوەی یارییەکان لە رووی دەرهێنان و گرافیکەوە، هاوشێوەی لالیگای ئیسپانی دەبێت، کە ئەمەش بازدانێکی گەورەیە لە کوالێتیدا، میوزیکی تایبەت بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە سەرجەم یاریگاکان پەخش دەکرێت و ناوی یاریزاكانیش له یاریگا ده‌خوێندرێته‌وه.
شێوازی نوێی خەڵاتکردن: بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی جیهانی، سیستمی خەڵاتکردنی باشترین یاریزانی یاری راستەوخۆ لەناو یاریگادا و خەڵاتی مانگانە به باشترین یاریزان و راهێنەری مانگ ده‌درێت.
بازاڕی گواستنەوە و ئامارەکان:
بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت تاوه‌كو ئه‌مرۆ 13ـی ئەیلوولی 2025، خولەکە لە رووی ئامارەوە بازدانێكی گه‌وره‌ی تۆماركردووه به‌شێوه‌یه‌ك کۆی گشتیی بەهای بازاڕی یاریزانان 88.4 ملیۆن یۆرۆ بووه.
هه‌روه‌ها کۆی ژمارەی یاریزانای به‌شدار له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ژماره‌یان 644 یاریزانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دانه‌خراوه ئه‌م ژماره‌یه گۆرانكاری به‌سه‌ر دێت.
ژمارەی یاریزانانی پیشەگەر له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق له‌م وه‌رزه تاكو ئێستا ژماره‌یان 125 یاریزانه، به‌ڵام یه‌مه‌نی و لوبنانی له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به پیشه‌گه‌ر هه‌ژمار ناكرێت ده‌بێته 115 یاریزان کە دەکاتە 19.7%ـی کۆی گشتیی یاریزانان.
چالاکترین یانە لە گواستنەوەدی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ یانەی شورتەیه بووه، لە دوای ئەویش یانەکانی دهۆک و زاخۆ دێن کە بازاڕێکی گەرمیان بەڕێکرد.
دابەشبوونی جوگرافی یانه‌كان:
خولی ئەمساڵ لە 20 یانە پێکدێت کە بەسەر 12 پارێزگای جیاوازدا دابەشبوون، به‌غدا زۆرترین یانه له خۆ ده‌گرێت.
- بەغدا حه‌فت یانه : شورتە، قوە جەوییە، زەورا، تەڵەبە، نەفت، ئەمانەتی بەغدا، کارەبا، كه‌رخ
- هه‌ولێر: یانه‌ی هه‌ولێر
- دهۆك دوو یانه: دهۆك، زاخۆ
- سلێمانی یه‌ك یانه: نه‌ورۆز
- بەسڕە یه‌ك یانه : مینا
- ناسریه یه‌ك یانه: یانه‌ی غه‌راف
- نەجەف یه‌ك یانه: نەجەف،
- موسڵ یه‌ك یانه: یانەی موسڵ.
- میسان یه‌ك یانه: نەفتی میسان.
- بابل یه‌ك یانه: قاسم.
- دیالا یه‌ك یانه: دیالا.
- ئەنبار یه‌ك یانه: یانەی گەرمە.
ئامادەبوونی تێباس و یاریی ده‌ستپێك.
به ئامادەبوونی تێباس کاتژمێر 05:30ـی ئێوارە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی (2025 – 2026) بە ئاهەنگێکی گه‌وره لە هۆتیڵ بابل رۆتانا لە بەغدا ده‌ست پێده‌كات، شاندێکی باڵای لالیگا ئامادە دەبن، نۆ یاری لە ماوەی سێ رۆژدا ده‌كرێت یاریی نێوان زەورا و شورتە بەهۆی بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەكانی ئاسیا دواخراوە.
کاتژمێر 06:00 ئێوارە به یاری نێوان ئەمانەتی بەغدا و دیالا كه یارییه‌كه له یاریگای ئه‌حمه‌د رازی ده‌كرێت وه‌رزی نویی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و كاتژمێر 08:30 ته‌ڵه‌به به‌رامبه‌ر زاخۆ یاریی ده‌كات و له هه‌مان كات نه‌ورۆز له دهۆك رووبه‌رووی كاره‌با ده‌بێته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق دوێنی له كاتی ئه‌نجامدانی تیروپشكی خوله‌كه رایگه‌یاند له 28ـی ئایاری 2026 دوایین گه‌ڕی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌كرێت.
یه‌كه‌م وه‌شانی خولی عێراق له 1974-1975 بوو یانه‌ی قوه جه‌وییه بووه پاڵه‌وان.
تاكو ئێستا یانه‌ی زه‌ورا زۆرترین نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه 14 نازناوه و شوڕته هه‌شت جار و قوه جه‌وییه‌ش حه‌فت جار نازناوه‌كه‌ی بردووته‌وه یانه‌ی هه‌ولێریش خاوه‌ن چوار نازناوی خوله‌كه‌یه.
تاکو ئێستا چوار ناوی خوله‌كه گۆڕاوه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناوی خولی پلەیەکی یانه‌كانی عێراق بوو، دواتر گۆڕا بۆ خولی نایاب دواتریش خولی بژاردەکان، له دوایین جاریش گۆرا بۆ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كه گۆرانكارییه‌كی گه‌وره و بازانێكی گه‌وره بوو كه له‌لایه‌ن لالیگای ئیسپانیاوه سه‌رپه‌رشتی خوله‌كه ده‌كرێت.