
یاریگا –
یانەی چێڵسی گورزێکی ئێجگار کاریگەری بەرکەوت و ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین لێدوانی ئێنزۆ مارێسکای راهێنەری بلووز، لیام دێلاپ بەهۆی پێکانەکەیەوە بۆ ماوە سێ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
هێرشبەرە ئینگلیزیەکە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکەوە کرد، رۆژی 30ی مانگی رابردوو لە یارییەکەیان بەرامبەر فوڵهام کە 2-0 براوەبوون، لە گێمی یەکەم بەهۆی پێکان لە رانیدا بەناچاریی گۆڕانکاریی پێکرا.
ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە وتی
دێلاپ 10-12 هەفتە دووردەکەوێتەوە. بەداخەوەین کە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت.
🚨⚠️ Enzo Maresca: “Liam Delap will be out for 10/12 weeks, unfortunately it’s long way to go”. pic.twitter.com/gqQLx5ujSK
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 12, 2025



