
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا دوای رووماڵێکی فراوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ ئەم وەرزەش مافی گواستنەوەی بەدەستهێنا.
یاریگا هاوشێوەی وەرزی رابردوو، سەرجەم یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و یارییە گرنگەکانی جامی عێراق لە تەواوی پلاتفۆڕمەکان و بە شێوازی جیاواز رووماڵ دەکات.
ئەم وەرزە یارییەکان بە تێکنۆلۆجیای بەرز و جیاواز دەگوازرێنەوە و یاریگا لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک و یوتیوب، تەواوی یارییەکان دەگوازێتەوە، هەروەها لە پلاتفۆڕمەکانی تیک تۆک و ئینستاگرام، رووداوە سەرنجڕاکێشەکان دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەران.
لەلایەکی دیکەوە، لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا، راستەوخۆ ئەنجامی یارییەکانی تیمە دڵخوازەکانت پێدەگات. هەروەها تەواوی گۆڵی یارییەکان چرکە بە چرکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا بەردەست دەبن. هەر لەڕێی ئەپڵیکەیشنی یاریگا، هاوشێوەی فەیسبووک و یوتیوب، بەکاربەران دەتوانن راستەوخۆ یارییەکان ببین و دوای یارییەکانیش، کورتکراوەیان پێدەگات.
یاریگا گرێبەستی راستی میهرەبانی و ئارمانج محەمەد، هەردوو کۆمێنتاری بەناوبانگی کوردستانی بۆ ئەم وەرزە نوێکردووەتەوە، تەواوی یارییە گرنگەکان بە دەنگی زووڵاڵی هەردوو بێژەرە ناودارەکەی کوردستان دەبینن.