ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی یانەکان

کاراگێر زۆر لە فیفا تووڕەیە؛ وەکو مێگەڵە وڵاخ مامەڵە لەگەڵ یاریزانان دەکرێت

دەبێ سنوورێک بۆ هەموو شتێک دابندرێت

Yariga App

یاریگا –

جەیمی کارگێر، بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول و شیکەرەوەی کەناڵی CBS Sports هۆشداری لەدەستدانی چێژی تۆپی پێ بە هاندەران دەدات و دەڵێت؛ چیدیکە باشترین ئاستی یاریزانان نابینین.

لە هاوینی رابردوودا، فیفا یەکەم وەشانی فراوانکراوی مۆندیالی یانەکانی بەبەشداری 32 یانە بەڕێوەبرد و کاردانەوەی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا.

بەگوێرەی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، فیفا خەریکی هەڵسەنگاندنی فراوانکردنی زیاتری پاڵەوانیەتییەکەیە، لەوانەیە ماوەی بەڕێوەچوونیش لە چوار ساڵ بۆ دوو ساڵ کەمبکاتەوە.

کاراگێر زۆر بە توندی دژی بیرۆکەی گۆڕینی ماوەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکەیە و دەڵێت؛ وەکو مێگەڵە وڵاخ مامەڵە لەگەڵ یاریزانان دەکرێت؛

ئەگەر کاتی پاڵەوانیەتییەکە بۆ دوو ساڵ جارێک کەم بکرێتەوە، ئەوا واتایە ئەوەیە یاریزانان بەتەواوی لە پشووەکانی هاوینە بێبەش دەبن، ئەمەش شتێکی زۆر هەڵەیە.

فیفا بەردەوام بەدوای پاڵەوانیەتییەک دەگەڕێت، تاوەکو رکابەری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات و وەکو یوێفا قازانج بکات، بۆیە رێکخستنی مۆندیالی یانەکان هەر چوار ساڵ جارێک، داهاتەکەی زیاد ناکات.

بەڕاستی هەست ناکەم فیفا بیر لە یاریزانان بکاتەوە، پێموایە وەکو مێگەڵە وڵاخ مامەڵە لەگەڵ یاریزانان دەکرێت. نابێ بەو بیرۆکەیە سەیری یاریزانان بکرێت و پێیان بڵێن، ئێوە پارەیەکی زۆرتان دەستدەکەوێت، بۆیە دەبێ بەردەوام یاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button