ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بۆرنمس گرێبەستی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە
تاوەکو 2029 لەگەڵ چێریس دەمێنێتەوە

یاریگا –
جەیمس هیڵ، گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمس تاوەکو هاوینی ساڵی 2029 نوێکردەوە.
بەرگریکاری ئینگلیزی لە زستانی ساڵی 2022 لە فلیتوود تاونەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد و لەم وەرزەدا بەشداری لە تەواوی یارییەکانی کەتیبەکەی ئاندۆنی ئیراولا کردووە.
بەرگریکاری 23 ساڵان لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 28 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد. یەکێکبوو لە دیارترین بەرگریکارانی چێریس.
We’re delighted to announce that James Hill has signed a new contract at #afcb ❤️🖤 pic.twitter.com/vHTpGvmRkb
— AFC Bournemouth 🍒 (@afcbournemouth) September 9, 2025
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، هیڵ بەخواستن یاریی بۆ یانەکانی هارتسی سکۆتلاندی و بلاکبێرن رۆڤەرز کردووە.
پێشتر یاریی بۆ تیمەکانی ژێر 20 و 21 ساڵی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە.