ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید سەرجەم یاریزانە کاتیەکانی دەگەڕێنێتەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پلانیدا هەیە کە سەرجەم ئەو یاریزانانەی بگەڕێنێتەوە کە بە شێوەی کاتی لە یانەکانی دیکە یاریی دەکەن و دواتر دەستبەردارییان دەبێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە کارگێری شاهانەکان لە پلانەکانیاندا هەیە ئەشرەف حەکیمی، مارتین ئۆدیگارد، کۆبۆ و هەروەها دانی سێبایۆس بگەڕێنێتەوە و دواتر بەرامبەر 145 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارییان ببێت، چونکە ئەو یاریزانانە ئێستا نرخەکانیان بەرزبووەتەوە بۆیە ئەو یانەیە دەیەوێت لەم رێگەیەوە داهاتێکی باش هاوینی داهاتوو کۆ بکەنەوە.

ریال مەدرید سەرەتا بیری لەوە دەکردەوە کە حەکیمی تێهەڵکێشی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری لاوی بوروسیا دۆرتمۆند بکات، بەڵام لەم پلانەیان پاشگەزبونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button