ئیسپانیاگرنگترین

كوكورێیا؛ لامین یامال شایستەی باڵۆن دۆرە

Yariga App

یاریگا –

مارک كوكورێیا، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێی وایە لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی و یانەی بارسێلۆنا شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەكەی پێشكەشیكرد، لامین یامال یەكێكە لە بەربژێرەكانی بردنەوەی باڵۆن دۆری 2025.

شەوی رابردوو بولگاریا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسپانیای كرد و یارییەكەش بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیسپانیا كۆتاییهات.

لە دوای یارییەكە كوكورێیا گوتی:

لامین یامال وەرزێكی نایابی بەسەربرد و شایستەی ئەوەیە خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمساڵ نەیباتەوە ئەوا هیچ كێشەیەک نییە، ئەو هێشتا زۆر گەنجە و ئەوەی دەیكات شایەنی پێزانینە.

دەبێت لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی لامین یامال ببمەوە، ناتوانم تووشی پێكانی بكەم ئەگینا ناتوانێت بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی نیشتیمانی.

بارسێلۆنا لە قۆناخی خول لە یاریگای ستامفۆرد بریج رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button