ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر میلان گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مانوێل ئاكانجی، بەرگریكاری سویسری یانەی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەكات.

ئاکانجی لە هاوینی 2022 بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلوو موون هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.

هەژماری فەرمی ئینتەر میلان گواستنەوەی مانوێل ئاكانجی راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا، ئاکانجی بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات و یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button