بازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاگرنگترین

فەرمی؛ ئێدەرسن پەیوەندی بە سوپەرلیگی توركیاوە كرد

گۆڵپارێزە بەڕازیلییەكە سیتیزنی جێهێشت...

Yariga App

یاریگا –

یانەی فەنارباچێی توركی بەفەرمی گواستنەوەی ئێدەرسن، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئێدەرسن لە هاوینی ساڵی 2017 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.گرێبەستەكەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


هەژماری فەرمی فەنارباچێ لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی گۆڵپارێزە بەڕازیلییەكەی راگەیاند.

ئێدەرسنی 32 ساڵان بە بڕی 13 بۆ 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فەنارباچێ كرد.

ئێدەرسن لەگەڵ مانچێستەر سیتی 372 یارییكردووە و 168 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 311 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button