
یاریگا –
چارەنووسی ئانتۆنی، هێرشبەری بەڕازیلی یەکلاییدەبێتەوە و بۆ هەمیشە ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتیان بڵاویکردووەتەوە، ریال بێتیس بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پەیوەندی بە بێتیس دەکات.
🚨 EXCL: Real Betis reach agreement with Man Utd to sign Antony on permanent. #RealBetis initially wanted straight loan but #DeadlineDay deal for 25yo winger €25m package + 50% sell-on clause. No termination payment to Brazil int’l by #MUFC @TheAthleticFC https://t.co/l8GL3b1usC
— David Ornstein (@David_Ornstein) September 1, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئانتۆنی بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 ملیۆنی دیکە بەشێوەی پاداشت پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات. مانچێستەر یاونایتد مافی لە %50ـی فرۆشرانەوەی یاریزانەکەی دەبێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئانتۆنی لە 24 کاتژمێری داهاتوو گەشتی سێڤییا دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
🚨🟢⚪️ BREAKING: Antony to Real
Betis, here we go! €22m plus €3m fee to Manchester United.Manchester United will have 50% sell-on clause on profit for the future sale.
Antony, in Sevilla in the next 24h for medical as deal is done.
Antonio vuelve a Betis. 🔙 pic.twitter.com/IZunaF8idU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
ئانتۆنی لە هاوینی 2022 بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش نەکردووە و لە 96 یاریی تەنیا 12 گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریال بێتیس کرد، لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە ئاستی بەرزبووەوە و لە 26 یاریی 9 گۆڵی کرد و 5 گۆڵی دروستکرد، بۆیەکەمجار یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ بەڵام نازناوەکەیان بەدەستنەهێنا و 4-1 بەچێڵسی دۆڕان.