
یاریگا –
یانەی یوڤێنوس مانەوەی ئەستێرەیەکی لە ریزەکانی راگەیاند و کۆتایی بە مشتومڕێکی درێژخایەن هێنا.
بە گوێرەی لێدوانێکی دامیان کۆمۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دوسان ڤلاهۆڤیچ لە خانمە پیرەکە دەمێنێتەوە و رێژەیەکی بەرزیی دڵنیایی بۆ مانەوەی هێرشبەرە سڕبیەکە ئاماژە پێکردووە. کۆمۆلی وتی
دەتوانین بڵێین بە رێژەی 99% ڤلاهۆڤیچ ئەم وەرزە لەگەڵماندا دەمێنێتەوە.
ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەرەکە لەکاتێکدایە بیانکۆنێری لە چامپیۆنزلیگ بەشدارە و دەیەوێ بژاردەکانی بەردەستی ئیگۆر تودۆر زیاتربن بۆ خول و پاڵەوانێتیە ناوخۆیی و ئەوروپیەکان.
🚨⚪️⚫️ Juventus director Comolli: “We can say that at 99% Dušan Vlahović will stay with us this season”. pic.twitter.com/Tja8Iyocga
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 28, 2025