ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام ئەستێرەیەک لە چێڵسی دەڕفێنێت

ئێستا یاریزانەکە لە لەندەنە..

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی ململانێی چێڵسی دەکات.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام یانەی لایپزیگی ئاگادارکردووتەوە بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس دەچنە پێش و هەموو هەوڵێک دەدەن بەر لە کۆتایی مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستەکە یەکلاییبکەنەوە.

لایپزیگ سیمۆنسی ئازاد کردووە تاوەکو یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ئێستا ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە لەندەنە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ بکات، یانە ئەڵمانییەکەش داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

چاڤی بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵیداوە پەیوەندی بە چێڵسی بکات، لەگەڵ بلوز لەسەر مەرجە کەسییەکانیش رێککەوتووە و چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوان یانەکانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، ئێستا لایپزیگ چاوەڕوانی ئۆفەری فەرمی چێڵسی و لایپزیگ دەکات.

سیمۆنسی تەمەن  لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کرد و یەک گۆڵی دروستکرد.

لە هاوینی 2022 پاریسی جێهێشت و بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد، لە وەرزی دواتریش جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن یانە فەڕەنسییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە لایپزیگ کرد.

لە زستانی ئەمساڵ یانە ئەڵمانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی چاڤی کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.

بەدرێسی لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 76 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button