دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چێڵسی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی دیكە نزیكە و نیوكاسڵ واز لە هێرشبەرێک ناهێنێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
چێڵسی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی دیكە نزیكدەبێتەوە، نیوكاسڵ واز لە هێرشبەرێک ناهێنێت و ئەیسی میلان یاریزانێكی بلووزی دەوێت.
چێڵسی نزیكە لەوەی بە بەهای 35 بۆ 40 ملیۆن پاوەند ئالیخاندرۆ گارناچۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە بگوازێتەوە – تێلیگراف.
ئەیسی میلان چووەتە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی كریستۆفەر ئێنكونكو و بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی كێبڕكێی بایرن میونشن و لایپزیگ دەكات – ئاتلیتیک.
نیوكاسڵ ئۆفەرێكی دیكە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن ئامادە دەكات، دوای ئەوەی وۆڵڤز دوو ئۆفەری پێشتری یانەكەی بە بەهاكانی 50 و 55 ملیۆن پاوەند رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.
جیانلویجی دۆناروما لە دۆزینەوەی یانەیەک پێش داخرانی مێركاتۆی هاوینە بێهیوا نەبووە و مانچێستەر سیتی گونجاوترین بژاردەیە ئەگەر ئێدەرسن یانەكە جێبهێڵێت – سكای سپۆرتس.
هیچ گفتۆگۆیەک لە نێوان نەسڕی سعوودی و مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن نەكراوە، بەڵام گاڵاتاسارای ئارەزووی گواستنەوەی دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.
مانچێستەر سیتی تۆتنهامی ئاگادار كردەوە كە هیچ نیازێكی فرۆشتنی ساڤیۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەكەیان نییە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
وێستهام بە ئێڤەرتنی راگەیاند تۆماس سۆوشیک بۆ فرۆشتن نییە و دەیانەوێت لەگەڵیان بەردەوام بێت – ئاتلێتیک.
هەریەک لە یانەكانی سەندرلاند، مارسیلیا، ئەیسی میلان و رۆما ئارەزووی گواستنەوەی نایف ئاگرد بەرگریكاری مەغریبی یانەی وێستهام دەكەن – فووت مێركاتۆ.
وێستهام هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جۆن ڤیكتۆر گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی بۆتافۆگۆ دەسیپێكردووە – سكای سپۆرتس.