دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ تۆتنهام واز لە ئەستێرەیەكی سیتی ناهێنێت و داهاتووی راهێنەرێک لە مەترسیدایە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ساڤیۆ لە پێشەنگی داواكارییەكانی تۆتنهامە، تۆماس فرانک دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەكە واژۆ بكات – ئێندیپێندیێت.
تۆتنهام ئامادەیە ئۆفەرێک بە بەهای 60.7 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ساڤیۆ پێشكەشی مانچێستەر سیتی بكات – تۆک سپۆرت.
مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ و لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی رۆدریگۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید دەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ئۆفەرێكیان بۆ گواستنەوەی پێشكەشنەكردووە – ماركا.
تۆتنهام و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی لوكاس پاكوێتا دەدەن – دەیلی مەیڵ.
مۆناكۆ بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی ماگنێس ئاكیۆشی داوای 47.5 ملیۆن پاوەند دەكات، تۆتنهام بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لەسەر هێڵە – فوتبۆڵ ئینسایدەر.
سێنی لامێنس گۆڵپارێزی بەلجیكی نزیكە لەوەی بە بەهای 17 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات – گاردیان.
گراهام پۆتەر راهێنەری وێستهام پێوویستە ئەنجامەكانی باشتر بكات ئەگەر بیەوێت لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە بمێنێتەوە – میرەر.
چێڵسی ئەگەر بتوانێت چەند یاریزانێكی دیكەی لە مێركاتۆی هاوینەدا بفرۆشێت ئەوا هەوڵی گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ و چابی سیمۆنس چڕتر دەكاتەوە – سكای سپۆرتس.
ڤالێنسیا دەیەوێت بە خواستن لارگی رەمەزانی یاریزاگی بەلجیكی یانەی لیدز بگوازێتەوە – ئاتلێتیک.