
یاریگا –
بارسێلۆنا كێشهی له دیاریكردنی یاریگا بۆ خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهوروپا ههیه و یوێفاش دوایین مۆڵهت به یانهكه دهدات.
رۆژنامە ئیسپانییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان باسی کێشەکانی کامپ نوو و مۆڵەتی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکەن، بەپێی پێگهی Superdeporte و Diario de Ibiza، و COPE بارسا لە پێشبڕکێیەکی کاتدایە و بهڵام ناتوانێت ئێستا بگەڕێتەوە کامپ نوو.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە بارسێلۆنا راگەیاندووە کە یاریگای کامپ نوو مەرجەکانی مۆڵەت وەرگرتن ناهێنێتە دی، بەتایبەتی داواکاری کردنەوەی هۆڵی لایەنی یاریگاکە بەهۆی پەیوەندی بە پەخشی تەلەفزیۆنییەوە، کە ئەمەش لانیکەم تاوهكو مانگی ئۆکتۆبەر تهواو نابێت.
Camp Nou 😍 pic.twitter.com/VOlRafYsxe
— Culés News Br (@Culernews) August 22, 2025
بهپێی رێساكانی یهكێتی تۆپی پێی ئهوروپا قۆناخی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکان و پێویسته ههر تیپێك یهك یاریگا دیاریی بكات بۆ یارییهكان، ناكرێت له قۆناخی كۆمهڵهكانی خولهكه له دوو یاریگا یاریی بكات، دوای تهواوبوونی ئهم قۆناخه دهكرێت یاریگاكهی بگۆرێت.
🏟️ El Barça prevé regresar al Spotify Camp Nou en septiembre de 2025
✍️ @DiegoJaboneroM pic.twitter.com/E1No9hPEbe
— Diario AS (@diarioas) August 23, 2025
پێگهی كۆپی ئیسپانی رایگهیاندووه، پشکنەرانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەردانی یاریگای کامپ نوویان کردووە بۆ پشکنینی دۆخی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و رایگەیاندووە کە پشکنینێکی کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپا تاوهكو 200 پێشێلکاری لە کامپ نوو تۆمار کردووە، ئەمەش فشارێکی زۆر دەخاتە سەر یانەکە بۆ ئەوەی مەرجەکان جێبەجێ بکات.
رۆژنامە ئیسپانییەکان جەخت لەسەر پلانی یەدەگی بارسێلۆنا دەکەنەوە به تایبهت پێگهی كادینا سێر رایگهیاندووه، کە شارەوانی بارسێلۆنا هۆشداری داوە و ناچاری کردووە یانەکە پلانێکی یەدەگ ئامادە بکات. ئەوان پێشبینی دەکەن کە بارسێلۆنا بۆ چەندین مانگی تر لە مۆنتجویک دەمێنێتەوە.
بەپێی میدیای ئیسپانی، گهڕانهوهی یارییهكانی بارسێڵۆنا بۆ كامپ نو، لەژێر فشارێکی زۆردایە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و بەدەستهێنانی مۆڵەتە پێویستەکان. پلانە یەدەگەکان لە ئارادان، بەڵام ئامانجی سەرەکی گەڕانەوەیە بۆ کامپ نوو. دواکەوتنەکان و کێشەکانی مۆڵەت و رەزامەندی لەلایەن دەسەڵاتدارانی شارەوانییەوە هێشتا وەک ئاستەنگ ماونەتەوە.