Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V تۆتنهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی و تۆتنهام رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لە یاریی كردنەوەی پرێمەرلیگدا بووە میوانی وۆڵڤز و یارییەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

لە بەرامبەردا تۆتنهام میوانداری بێرنلی كرد و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سێ خاڵی لێ وەرگرت.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئەنجامە خراپەكانی وەرزی رابردوو لەبیر بكات كە لە پلەی سێیەم كۆتایی بە وەرزەكەی هێنا.

لە مێركاتۆی هاوینەدا مان سیتی لە هەوڵی نوێكردنەوەی ریزەكانی یانەكەی بووە، هەریەک لە كێڤن دی برۆین، جاک گرێلیش، ماكسیمۆ پێرۆنی، یان كوتۆ، كایڵ وۆڵكەر و بیتۆر ریێس یانەكەیان جێهێشت.

هەروەها گرێبەستی لەگەڵ تیجانی رێندێرس، رایان ئایت نوری، رەیان شەرقی و جەیمس ترافۆرد واژۆ كرد.

لە بەرامبەردا تۆتنهام بە راهێنەرایەتیكردنی راهێنەرە نوێیەكەی تۆماس فرانک هەوڵی باشتركردنی ئەنجامەكانی وەرزی رابردووی دەدات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ یۆشكۆ ڤاردیۆل، ساڤیۆ و كۆڤاسیچ رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە و بەشداریكردنی ئێدەرسن، رۆدری و فیل فۆدن گومانی لەسەرە.

لە بەرامبەردا تۆتنهام بە بێ براین جیڵ، جەیمس مادیسن، دیان كۆلۆسیڤسكی، یودۆگی، دراگوشین، كوتا تاكای، مانۆر سۆلۆمۆن و بیسوما رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ترافۆرد

نونێس، دیاس، ستۆنس، ئایت نوری

گۆنزالێز، بێرناردۆ، رێندێرس

بۆب، مەرمووش، هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پێدرۆ پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی فێن، دانسۆ

بێنتانكور، پالینیا، جۆنسن، سار، كودوس

ریچارلیسن

بابەتی زیاتر

Back to top button