مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاریگا –
روبن دیاز، بەرگریکاری پۆرتوگالی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێکردەوە.
یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی رایگەیاند، گرێبەستی روبن دیاز، بەرگریکاری دڵی بەرگری سیتیزنس تاوەکو هاوینی 2029 نوێکراوەتەوە و بەمەش دیاز بۆ ماوەی نۆ ساڵ بەرگری لە شین پۆشەکانی مانچێستەر دەکات.
🩵 @rubendias, our number 3 🩵 pic.twitter.com/yUeMSvOrqU
— Manchester City (@ManCity) August 22, 2025
دیاز لە هاوینی 2020 بەبڕی 71.60 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە، تاوەکو 2029 دەبێتە نۆ ساڵ کە یاریی بۆ یانەکە بکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترسنافێت مارکێت. بەهای ئێستای بەرگریکارە 28 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 65 ملیۆن یۆرۆیە.
دیاز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 223 یاریی کردووە، چوار گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵی دروستکردووە.
چوار نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، یەک سوپەری ئەوروپا، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، یەک جامی خولی ئینگڵتەڕا و یەک قەڵغانی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.