ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد

یاریگا –
ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە.
بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستی ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری فەڕەنسییان بۆ پێنج وەرزی دیکە نوێکردووەتەوە و کوندێ تاوەکو هاوینی 2030 لە یانەکە دەمێنێتەوە و ئەمڕۆ واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکە کرد.
بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 لە سێڤییاوە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆکرد.
بە درێسی یانە کاتالوونیەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 141 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.
دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.