
یاریگا –
یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی گرێبەستی كریستیان رۆمێرۆ بەرگریكاری یانەكەی نوێكردەوە.
رۆمێرۆ لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ئاتاڵانتاوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد.
We are delighted to announce that Cristian Romero has signed a new, long-term contract with the Club ✍️
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) August 18, 2025
هەژماری فەرمی تۆتنهام نوێكردنەوەی گرێبەستی كریستیان رۆمێرۆی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین گرێبەستە نوێیەكەی رۆمێرۆ لەگەڵ تۆتنهام تاوەكو 2029 دەبێت.
رۆمێرۆ لەگەڵ تۆتنهام بەشداری 126 یارییكردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.