فلیک رێگری لە گەشتی چوار یاریزانی لاوی تیپەکەی دەکات

یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا بڕیاریدا رێگری لە گەشتی چوار یاریزانی تیپی لاوانی یانەکە بە ناوەکانی درو، تۆنی، گوی و جۆفری تۆرێتنس بۆ بەڕازیل بکات.
بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت،ئەم بڕیارە بەهۆی گرنگی ئەو یاریزانانەیە لە پێکهاتەی تیپی یەکەم و نادڵنیایی لە تۆمار نەکردنی ناوی یاریزانی نوێ بووە. لاوانی بارسێلۆنا وەک پاڵەوانی خولی لاوانی 2024/2025، بڕیارە 23ی ئاب لە یاریگای مێژوویی ماراکانا بەرامبەر فلامینگۆی بەرازیلی، پاڵەوانی لیبێرتادۆری خوار 20 ساڵان یاری بکات، پاڵەوانێتییەکە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ تیپی لاوانی لەژێر رێنمایی جولیانۆ بێلێتی، بەڵام فلیک بڕیاریداوە ئەم چوار یاریزانە لە تیپی یەکەم بهێڵێتەوە.
تیپی لاوانی بارسا کە دەکرا بە هەموو یاریزانە خوار 20 سالانەکانی بارسێلۆنا وەک کوبارسی، یامال، بێرناڵ تیپێکی نەبەزێندراو پێکبهێنێت، بەڵام بەبێ ئەم ئەستێرانە گەشت دەکات و تەنانەت چوار یاریزانی دیکەی وەک، درۆ، تۆنی، جۆفری، گوێی لەسەر داوای فلیک ئامادە نابەن.
فلیک پێش وەرز لەگەڵ یاریزانانی دیکەی وەک جان ڤێرجیل و لاندری و خوان هێرناندێز و ئیبراهیم دیارا دەستی پێکرد، بەڵام دوای هەڵبژاردنی سەرەتایی درو و تۆنی و گوێ و جۆفری هێشتەوە. ئەو پێی باشتر بوو ئەم چوار یاریزانە لەبەردەستدا بمێننەوە بەهۆی ئاستەنگی تۆمارکردنی گرێبەستی یاریزانانی وەک جێرارد مارتن و بەرداخجی و چێزنی.
جۆفرێ و درۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپی لاوان لە خولی لاوانی ئەوروپا یارییان کرد، بەڵام تۆنی و گوێ سەرنجیان لەسەر تیپی دووەم بوو. بەڵام بەم بڕیارەی فلیک لەپێشینەی ئەم یاریزانانە رکابەرایەتی کردنی لالیگا دەبێت.