
یاریگا –
هەرچەندە بارسێلۆنا لە یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی لالیگا 0-3 یارییەکەی لە ریال مایۆرکا بردەوە، بەڵام راهێنەر رایەکی جیاوازی هەیە.
بارسێلۆنا کاروانی پارێزگاریکردنی لە نازناوی لالیگا بە بردنەوەیەکی ئاسان دەستپێکرد و پەیامێکیشی بۆ یانەکانی رکابەر نارد.
رافینیا دوای حەفت خوولەک گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بەسەر کرد و فێران تۆرێس لە خوولەکی 23 گۆڵی دووەمی یارییەکەی کرد.
لامین یامال لە دوا خوولەکەکانی یارییەکەدا گۆڵی سێیەمی بە شووتێکی سەرنجڕاکێش کرد.
رافينيا يفتتح سجل أهداف برشلونة في الموسم الجديد ⚽️🔥
📦 اشترك الآن 👇
🔗 https://t.co/QwYcG8QojU
📱 https://t.co/alkogGtHdW#الدوري_الإسباني | #برشلونة | #مايوركا pic.twitter.com/FGcryzrO7G— beIN SPORTS (@beINSPORTS) August 16, 2025
دوای تەواوبوونی یارییەکە هەمووان چاوەڕێی ستایشی فلیک بوون بۆ یاریزانەکانی بارسا، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە رایەکی جیاوازی هەبوو.
سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا، بەڵام یارییەکەم بەدڵ نەبوو.
هیچ لە ئاستی یاریزانەکان رازی نیم، بە تایبەت لە گێمی دووەمدا ئاستی یاریزانان زۆر پاشەکشەی کرد و ئەمەش قبووڵکراو نییە. دەبێ گفتوگۆی لەسەر بکەین.
بەردەوام بە یاریزانەکانم گوتووە، مەوەستن تاوەکو ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێدەدات. ناوبژیوان دوا بڕیار دەدات نەک ئێوە.
بارسێلۆنا دووەم یاریی ئەم وەرزەی لالیگای لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات. 23ی ئەم مانگە لە یاریگای سویتات دی ڤالێنسیا دەبێتە میوانی لیڤانتی.