ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خاڤیێر تیباس په‌یامێك بۆ ریال مه‌درید ده‌نێرێت

لالیگا گاڵتەجاڕی ئه‌وروپا نیه‌

Yariga App

یاریگا –

خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگا متمانه‌ی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ یارییەکەی ڤیاریال و بارسێلۆنا لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو لە مه‌یامی ده‌كرێت و پەیامێکیشی بۆ ریال مەدرید نارد.

ریال مه‌درید و ئەنخێل تۆرێسی سەرۆکی یانەی خیتافی دژایەتی خۆیان بۆ به‌رێوه‌چوونی یارییەکە لە ئەمریکا دەربڕی و بە دەستکاریکردنی یاساكانی لالیگا دەزانن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی تابلێرۆ دیپۆرتیڤۆی رادیۆی RNE، تێباس رایگه‌یاند، لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بڕیاره‌كه‌مان پێدەگات کە ئایا یارییه‌كه‌ لە مه‌یامی ده‌كرێت یان نا، من دڵنیام یارییەکە لە مه‌یامی به‌رێوه‌ده‌چێت، ئەوە یەکێک نییە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان.


ئاماژەی بەوەشکرد، لالیگا دەیەوێت ئەو کارە بکات، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش رەزامەندی داوە، ئێستا دەبێت بە رێکارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و فیفادا به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست یارییه‌كه بۆ مه‌یامی بگوازینه‌وه‌، هیوادارین سەرکەوتوو بین.

تێباس گوتی، لالیگا نابێته‌ گاڵته‌جاری ئه‌وروپا کاتێک دەبینین ئیتاڵیا یان فەرەنسا میوانداری یارییەکان لە دەرەوەی وڵات دەکەن، جامی سوپەریش لە دەرەوەی ئیسپانیا ده‌كرێت، منیش کێشەیەک لەوەدا نابینم، گۆڕینی فۆرماتی پاڵەوانێتییەکە کێشەکە گەورەتر دەکات… ئێمە باس لە تەنها یەک یاری دەکەین لە کۆی سه‌رجه‌م یارییه‌كان.


له‌باره‌ی تۆماركردنی ناوی ماستانتونۆ له‌ كاستیا كه ئه‌م ‌هەنگاوە رێگە بە ڕیال مەدرید دەدات کە لیستی تیپی یەکەمی له‌ 25 یاریزان بهێڵێتەوە، ئەمەش نەرمی و توانای زیاتریان پێدەبەخشێت بۆ تۆمارکردنی یاریزانی نوێی زیاتر.

تێباس پێی وایە کە ئەم هەنگاوە، سەرەڕای ئەوەی کە لەوانەیە وەک لادان لە یاساکان دەربکەوێت، بەڵام لەگەڵ پاڵەوانێتییەکەدا ناکۆک نییە و بە بابەتێکی ڕێکخستن و کارگێڕی دەزانێت، نەک دارایی.

له‌ كۆتاییدا گوتی، ریال مه‌درید پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی لالیگا بێت كاتێك باس له‌ تۆماركردنی 25 یاریزان ده‌كرێت پێویسته‌ پابه‌ند بێت، چونكه‌ ریال بڕیاریداوه‌ ماستانتوتۆ له‌ كاستیا تۆماربكات، له‌ كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانن هیچ یارییه‌ك بۆ تیپی دووه‌م ناكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button