
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ئەیسی میلان گرێبەستی زاکاری ئاتێکامێ، بەرگریکاری سویسری راگەیاند.
ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان رایگەیاندووە، بەفەرمی زاکاری ئاتێکامێ، بەرگریکاری پێشووی یەنگ بۆیزی سویسری پەیوەندی بە ئەیسی میلان کردووە و گرێەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکوو هاوینی 2030 لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆ کردووە.
️🇨🇭✍ Swiss signature, Rossonero pride 🔴⚫ #WelcomeAthekame pic.twitter.com/XG9AJ9CnUi
— AC Milan (@acmilan) August 15, 2025
میلان لەبەرامبەر گواستنەوەی بەرگریکارە سویسرییەکە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بە یەنگ بۆیز دەدات، هاوکات یانە سویسرییەکە لە داهاتوودا %10ـی مافی فرۆشرانەوەی یاریزانەکە وەردەگرێت.
بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای سێرڤێت پێگەیشتووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی راریزانان 5 ملیۆن یۆرۆیە.
زاکاری دووەم بەرگریکارە لەم هەفتەیە پەیوەندی بە میلان دەکات، دوو رۆژ لەمەوبەر یانەکە گواستنەوەی كۆنی دی وینتەر بەرگریكاری بەلجیكی یانەی جێنوای ئیتاڵی راگەیاند.