ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ سیمۆنس لەنێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی خۆی یەکلاییدەکاتەوە

سیمۆنس چاوەڕوانی رووناکی سەوزی لایپزیگە..

Yariga App

یاریگا –

چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی دڵی تەنیا لای چێڵسییە و چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا چاڤی سیمۆنس تەنیا سەرنجی لەسەر رێککەوتنی نێوان چێڵسی و لایپزیگە و ئەستێرە لاوەکە دەیەوێت پەیوەندی بە بلوزەوە بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە، چێڵسی لە گفتوگۆکان بەرەوپێش چووە، بەدوای دەرفەتێکی گونجاو دەگەڕێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە.

هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە کێبڕکێی چێڵسی دەکات، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، مانچێستەر سیتی لەو گرێبەستەدا ناتوانێت رکابەری یانە لەندەنییەکە بکات و چێڵسی بەتەواوی لە گواستنەوەی نزیکە.

چێڵسی لە مانگی رابردووەوە لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و تەنیا چاوەڕوانی رووناکی سەوزی لایپزیگە

سیمۆنسی تەمەن  لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کرد و یەک گۆڵی دروستکرد.

لە هاوینی 2022 پاریسی جێهێشت و بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد، لە وەرزی دواتریش جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن یانە فەڕەنسییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە لایپزیگ کرد.

لە زستانی ئەمساڵ یانە ئەڵمانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی چاڤی کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.

بەدرێسی لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 76 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەک لە چێڵسی دەڕفێنێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button