نیوکاسڵ یاریزانێکی دیکە دەگوازێتەوە
گفتوگۆی سەرەتایی دەستیپێکردووە

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد هەوڵی جیددی گواستنەوەی جەیکوب رامسی، ناوەڕاستکاری ئاستۆن ڤیلا دەدات.
رامسی ئامانجی لەمێژینەی نیوکاسڵە و لە چەند رۆژی رابردوودا، بەفەرمی گفتوگۆی نێوانیان دەستیپێکردووە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت دەستبەرداری رامسێ ببێت، تاوەکو کێشەی یاسایی دارایی خاوێنی نەبێت و رامسیش باشترین بژاردەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی.
هەرچەندە ڤیلا دەیەویست گرێبەستی رامسی نوێبکاتەوە و ئۆفەرێکی نوێشی پێشکەشکردبوو، بەڵام ئێستا هاوکێشەکە گۆڕاوە.
دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی رامسی لە ڤیلا پارک ماوە و پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوو ریزەکانی تیمەکەی یونای ئێمری جێبهێڵێت.
تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئاستۆن ڤیلا نەکراوە، بەڵام لەوانەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا، گفتوگۆکان بچنە قۆناخێکی دیکەوە.
چەند یانەیەک گرنگییان بە ئۆلی واتکینس و جۆن مەکگین داوە، بەڵام ئاستۆن ڤیلا نایەوێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بەچوونە دەرەوەیان بدات.