ئه‌وروپاگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

وەرزی نوێی 2025/26 دەستپێدەكات و ئەمڕۆ لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپادا تۆتنهام و پاریس سانجێرمان رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لە یاریگای بلووئینێرجی لە ئیتاڵیا تۆتنهام پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و پاریس سانجێرمان پالەوانی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی جامی سوپەری ئەوروپادا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تۆتنهام لە دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ كاتێک لە یاریی كۆتاییدا بە تاكە گۆڵێكی برێنان جۆنسن لە مانچێستەر یونایتد ڵیان بردەوە، گۆڕانكارییەكی زۆریان لە پێكهاتەكەیاندا كردووە، ئەینج پۆستێكۆگلوی راهینەریان دوورخستووەتەوە و تۆماس فرانكیان لە جێگای دەستنیشانكرد.

هەروەها هیونگ مین سۆن تۆتنهامی بەرەو لۆس ئانجلێس جێهێشت و هۆیبێرگیش پەیوەندی بە مارسیلیاوە كرد و مایكی مۆریش بە خواستن پەیوەندی بە رەینجەرزەوە كرد. لە بەرامبەردا محەمەد قودوس، ماتیاس تێل و جواو پالینیایان گواستەوە ریزەكانی یانەكەیان.

پاریس سانجێرمان ماڵئاوایی لە میلان شكرینیار و دۆناروما كرد و ئیلیا زابارنی و لوكاس شۆڤالیێی گواستەوە ریزەكانی یانەكەی.

پاریس وەرزی رابردوو توانی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، لیگ وەن و جامی فەڕەنسا بباتەوە و لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر چێڵسی تووشی شكستێكی سەخت هاتن و دەیانەوێت تۆڵەی خۆیان لە تۆتنهام بكەنەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

جواو نێڤێس لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر چێڵسی بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و ناتوانێت بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەشدار بێت.

تۆتنهام ژمارەیەكی زۆر یاریزانی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن ئەوانیش، یودۆگی، دراگوشین، سۆلانكێ، مادیسن و كۆلۆسێڤسكی.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

شۆڤالیێ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، رویز

كڤارا، دێمبێلێ، دۆوی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پێدرۆ پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی فێن، سپێنس

بێنتانكور، پالینیا، جۆنسن، سار، كودوس

ریچارلیسن

بابەتی زیاتر

Back to top button