
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ستایشی ئاستی یاریزانە نوێیەکەی ئارسیناڵی کرد.
ئارسیناڵ لە سەرەتای گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵەوە پەیوەندی بە یۆکێرێشەوە کرد و دوای دانوستانێکی چڕ و درێژ لەگەڵ سپۆرتینگ، دواجار توانی گواستنەوەکە یەکلایی بکاتەوە. مانچستەر یونایتدیش رکابەری بەهێزی ئارسیناڵ بوو بۆ بەدەستهێنانی واژۆی هێرشبەرەکە، بەڵام دواجار یۆکێرێش چوونی بۆ باکوری لەندەن هەڵبژارد.
دوای یارییە دۆستانەکەی پێش وەرزەکەی نەسڕ بەرامبەر ریۆ ئەڤێ، کە رۆناڵدۆ بە هاتریکەکەی لەم یارییەدا درەوشایەوە، ستایشی نوێترین یاریزانی گەنەرزی کرد و بە یاریزانێکی تایبەت ناویبرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، یاریزانە تەمەن 40 ساڵەکە دەڵێت:
هیوادارم خولێکی رکابەری بێت، هەمووکات هیوام بە باشترینەکان هەبووە و هیوادارم سپۆرتینگ بتوانێت جارێکی دیکە ببێە پاڵەوان. یۆکێرێش یاریزانێکی تایبەتە، بەڵام دەبێت خۆی لەگەڵ تیپەکەی و یارییەکەدا بگونجێنێت.
یۆکێرێش لە 17ی ئاب لەگەڵ ئارسیناڵ لە یەکەم یاری پرێمەرلیگدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، یەکەم یاری فەرمی خۆی دەکات.