
یاریگا –
لەکۆتاییدا بارسێلۆنا و تێر شتیگن لەسەر دۆسیەی نەشتەرگەرییەکە رێککەوتن.
بارسێلۆنا بەیاننامەیەی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، تێر شتیگن واژۆی لەسەر راپۆرتی پزیشکی بارسێلۆنای لەبارەی نەشتەرگەرییەکەی کردووە، یانەکە بڕیاریداوە بیکاتەوە بە کاپتنی یەکەمی تیپەکە.
𝗖𝗼𝗺𝘂𝗻𝗶𝗰𝗮𝗱𝗼 𝗱𝗲𝗹 𝗙𝗖 𝗕𝗮𝗿𝗰𝗲𝗹𝗼𝗻𝗮https://t.co/ZmY3AnMtJs
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) August 8, 2025
لەماوەی رابردوو نەشتەرگەری بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە کرا و بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکەکەی بە کەمتر لە چوار مانگ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و شتیگنیش بە ئاشکرا ئەوەی بە میدیاکان راگەیاند.
بەڵام بارسێلۆنا راپۆرتێکی پزیشکی جیاوازی ئامادەکرد، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە شتیگن پێویستی بە چوار مانگ زیاترە بۆ گەڕانەوە ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانن بەگوێرەی مادەی 77ـی لالیگا %80ـی مووچەکەی بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانانی دیکە بەکاربهێنن.
بەڵام شتیگن ئامادە نەبوو واژۆ لەسەر راپۆرتەکەی بارسا بکات، بەوهۆیە پێنجشەممەی رابردوو 7ـی ئاب بەفەرمی نیشانەی کاپنی لێسەندرایەوە.
ئەمشەو کاپتناکەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئامادەیە بە گفتوگۆ کێشەکە چارەسەربکات و ئاسانکاری بۆ یانەکەی دەکات تاوەکوو یاریزانی نوێ ناونووس بکەن.
ئێستاش یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی ئاشکرایکرد، شتیگن واژۆی لەسەر راپۆرتەکە کردوو و کێشەی نێوانیان کۆتایی هاتووە.