ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد نرخی یاریزانێكی دیارییدەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یوناتدی ئینگلیزی نرخی راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیماركی یانەكەی دیارییدەكات.

هۆیلوند لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئاتاڵانتاوە بە بەهای 77.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 35 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بێن جەیكوبس، مانچێستەر یونایتد نرخی هۆیلوندی بە 40 ملیۆن پاوەند دیارییكردووە.

هۆیلوند دەیەوێت لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە و كێبڕكێی پێكهاتەی سەرەكی بكات.

لایپزیگ و یانەكانی ئیتاڵیا گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە دانیماركیەكەی شەیتانە سوورەكان دەدەن.

مان یونایتد لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ براین ئێمبویێمۆ و ماتیۆس كونیا كردووە و لە گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆش نزیكبووەتەوە.

هۆیلوند لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەشداری 95 یارییكردووە و توانیویەتی 26 گۆڵ بكات وشەش گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button