ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ وەرزی نوێ بۆ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کۆتایی هات

گورزێکی کوشندە بەر تۆتنهام دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

جەیمس مادیسن، بەهۆی پێکان بۆ ماوەیەکی زۆر دادەبڕێت و رەنگە نەتوانێت بەشداریی هیچ یارییەکی وەرزی نوێ بکات

یانەی تۆتنهام بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بەستەری ئەژنۆی جەیمس مادیسن، ئەستێرەی تۆتنهام پچڕاوە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بەو هۆیە بۆ ماوەی شەش بۆ حەوت مانگ دووردەکەوێتەوە.

یاریزانە 28 ساڵانییەکە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە یارییەکی ئامادەکاری بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە کۆریای باشوور تووشی ئەو پێکانە سەختە بوو.

دووشەممەی رابردوو گەشتەکەی تۆتنهام لە ئاسیا کۆتایی هات و گەڕانەوە ئینگلتەرا. جەیمس پشکنینی پزیشکی وردی بۆکرا و دەرکەوت بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە و بەمزووانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

بە ئەگەرێکی زۆر تاوەکو مانگی ئازاری ساڵی 2026 ناگەڕێتەوە و تاوەکو کۆتاییەکانی وەرزی نوێ لە یاریکردن بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button