ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ چارەنووسی بێنیامین شێشكۆ یەکلاییدەبێتەوە

شەیتانە سوورەکەن لە گواستنەوەی نزیکن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە کۆتا هەنگاوەکانی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی بێنیامین شێشكۆیە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە لایپزیگ نوێنەرانی مانچێستەر یونایتد و لایپزیگ بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی بێنیامین شێشكۆی کۆدەبنەوە و دوایین وردەکارییەکانی گرێبەستەکە یەکلاییدەکەنەوە.

ئەگەر شەیتانە سوورەکان لە گواستنەوەی شێشکۆ سەرکەوتوو نەبن، نیوکاسڵ یونایتد ئامادەیە پارەی تەواو بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی لایپزیگ خەرج بکات.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، دەکرێت ئەمڕۆ مانچێستەر گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە و  شێشکۆ ئامادەیە گەشتی ئینگلتەڕا بکات.

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ دەستبەرداربوون لە بێنیامین شێشكۆ پێشكەشی لایپزیگ كردووە.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

تەواو؛ بێنیامین شێشكۆ یانەی داهاتووی هەڵبژارد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button