ئینگلتەراگرنگترین

بەجارێ رۆشتنی نیو دەرزەن یاریزانی چێڵسی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی خەریکە بەتەواوەتی ریزەکانی نوێدەکاتەوە و لە سەرجەم پێگەکانەوە گۆڕنکاریی بەرچاوی کردووە و دەکات.

یانە لەندەنییەکە هەر لەم هاوینە تا ئێستا چەندین گرێبەستی راگەیاندووە، لەوانەی لیام دێلاپ، داریۆ ئێسوگۆ، جێمی گیتێنس، جواو پێدرۆ، مامادۆ سار و دواترینیشیان جۆرل هاتۆ بوو لە ئایاکسەوە بۆ ستامفۆردبریج، ئەوە جیا لە چەند ئامانجێکی دیکە کە هێشتا کاریان لەسەر دەکات وەک چاڤی سیمۆنس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بلووز ئێسا کار لەسەر دەستبەرداربوون لە چەندین یاریزانی دەکات کە ژمارەیان خۆی دەدات لە نیو دەرزەن.

وەک رۆمانۆ ناوەکانی ئاشکراکردووە، کریستۆفەر ئێنکوکو هێشتا لەسەر گفتوگۆی رۆشتنە هەر لەم هاوینە. بۆ نیکۆلاس جاکسنیش چاوەڕێی ئۆفەرێکی دڵخواز دەکەن.

هەریەکە لە مارک گویو و ئارماندۆ برۆخایش یانەکە جێدەهێڵن و هەمووشتێکیان تەواوبووە.

تێریک جۆرج و رەحیم ستەرلینگیش پلانەکانی دواترن بۆ فرۆشتن.

چێڵسی بە راهێنەرایەتی ئێنزۆ مارێسکا پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ و جامی جیهانی یانەکانن، دەیانەوێ بۆ وەرزی داهاتوو کە لە چامپیۆنزلیگ بەشدارن، خۆیان بەبەهێزیەوە پیشانی رکابەرە نێوخۆیی و کیشوەریەکانیان بدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button