
یاریگا –
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزێكی دیكه سه‌میر بابۆ له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكردووه.
یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیویه‌تی، ئه‌و لێژنه هونه‌رییه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر دروست كراوه ئه‌مرۆ له دوو كاتی جیاواز دووجار له‌گه‌ڵ سه‌میر بابۆ كۆبوونه‌وه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م بابۆ چه‌ند داواكارییه‌كه‌ی داوه‌ته لێژنه‌كه ئه‌وانیش داواكارییه‌كانیان بردۆته كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه،دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری لێژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می له كاتژمێر 09:00 شه‌و له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه كردووه تاوتوێی داواكارییه‌كانی راهێنه‌ره‌كه كراوه.
یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌میر بابۆ له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌كان گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن، به‌ڵام خاڵی ناكۆكی راهێنه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێڕ ئه‌وه‌یه، بابۆ داوا ده‌كات گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆ دووساڵ بێت، به‌ڵام لێژنه هونه‌رییه‌كه ئه‌و داوایه‌ی قه‌بوڵ نیه و داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كه بۆ یه‌ك ساڵ بێت، ئه‌مه بۆته خاڵی ناكۆكیان و كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هاتووه بڕیاره سبه‌ی جارێكی دیكه كۆببنه‌وه و ئه‌م پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
پێشتریش، رەوەز سەلام، گوتەبێژی یانەی هەولێر به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، ئامانجی سەرەکی یانەکە هێشتنەوەی سەمیر بابۆیە لە یانەکە.