ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
لیۆن یاریزانێکی لیڤەرپوولی دەوێت
گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە

یاریگا –
ئۆڵیمپیک لیۆن خەریکی گواستنەوەی تایلەر مۆرتن، یاریسازی لاوی لیڤەرپوولە.
لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، چەندین یانەی ئینگلتەرا و ئەوروپا گرنگی خۆیان بە یاریزانی تەمەن 22 ساڵانەکە پیشاندا، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ چوونە دەرەوەی لە ئانفیڵد نەنرا.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی بڕاگای پۆرتوگالی، ستراسبۆرگی فەڕەنسی، ئیسپویچ تاون و وێستهام یونایتدیش ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی مۆرتن پیشاندابوو.
ئێستا لیۆن گفتوگۆکانی دەستپێکردووە و ئەگەر گواستنەوەکە رووبدات، ئەوا لە سنووری 15 ملیۆن پاوەند دەبێت.
مۆرتن بەرهەمی ئەکادیمیای لیڤەرپوولە، پێشتر بەخواستن یاریی بۆ بلابێرن رۆڤەرز و هاڵ سیتی کردووە.
یاریزانەکە لاوەکە 173 یاریی بۆ سەرجەم تیمەکانی لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 19 گۆڵ و 27 ئەسیستە.