
یاریگا –
تاوەکو ئێستا ئالێکساندەر ئیزاک لە دامەزراوەکانی نیوکاسڵ یونایتد مەشقەکان ناکات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئیزاک بە تەنیا لە ناوەندی مەشقەکانی ریال سۆسیداد (یانەی پێشووی) مەشق دەکات.
چارەنووسی ئیزاک لە ماگپایس یەکلایی نەکراوەتەوە و زۆربەی سەرچاوەکانی رۆژنامەوانی باس لە نزیکبوونەوەی لە لیڤەرپوول دەکەن.
ئیزاک بەشداری لە گەشتی ئامادەکاری وەرزی نوێ لە ئاسیا نەکرد و یانەکە بیانووی پێکانی بۆ ئامادەنەبوونەکەی هێنایەوە.
هێرشبەرە سویدییەکە بە دەستەی کارگێڕی یانە سویدییەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەکان بکات، ئەمەش دوای گرنگیپێدانی بەردەوامی لیڤەرپوول بە یاریزانەکە.
سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، دوای چوونە دەرەوەی ئەندامانی یانە باسکییەکە، ئیزاک مەشقی رۆژانەی خۆی دەکات.
ئەگەر ئیزاک نیوکاسڵ یونایتد جێبهێڵێت، ئەوا ریال سۆسیداد 10%ی کۆی تێچووی گواستنەوەکە وەردەگرێت، ئەمەش ئەگەر بەهای گواستنەوەکەی لەسەرووی 70 ملیۆن یۆرۆ بێت. لەلایەکی دیکەوە، سۆسیداد %2ی دیکە لەڕێگەی پڕۆگرامی پاڵپشتی فیفا وەردەگرێت.
ئیزاک لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە کرد و سێ ساڵ لە یانە باسکییەکە بوو.