ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایرن میونشن گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بایرن میونشن گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی راگەیاند.

بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ لویس دیاز، هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول گرێبەستێکی درێژخایەنیان بۆ ماوەی چوار وەرز و تاوەکو هاوینی 2029 واژۆکردووە.

بە گوێرەی سەرچاوەكان لویس دیاز بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە تیمەكەی ڤینسینت كۆمپانیەوە دەكات.

لە سەرەتای ئەم مانگە، باڤارییەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 58.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە رێدز کرد، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو دەستبەرداری دیاز ببێت.

بەڵام لەم هەفتەیە یانە باڤارییەکە لەگەڵ رێدز دەستی بە گفتوگۆ کردەوە، ئۆفەرێکی دیکەی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد و یانە ئینگلیزییەکەش بەو ئۆفەرە رازیبوو،

لویس دیاز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆ بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچوو، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە 148 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 41 گۆڵ و 23 ئەسیستە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button