ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خۆنوێکردنەوە؛ رۆما کار لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرەی لاو دەکات

هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە....

Yariga App

یاریگا –

رۆما خەریکە بە تەواوی خۆی بۆ وەرزی نوێ رێکدەخاتەوە و چەند ئامانجێکی دیارییکردووە.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، رۆما کار لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی رووینەداوە.

رۆما چاوی بڕیوەتە کلاودیۆ ئێچێڤێری، ئەستێرەی لاوی مانچێستەر سیتی. یاریزانە 19 ساڵییەکە لە کەمی بەشدارییەکانی نیگەرانە، بۆیە ئەگەری گواستنەوەی بەهێزە.

رۆما ئامادەیە بۆ ماوەی وەرزێک بەخواستن لەگەڵ ئێچێڤێری رێکبکەوێت و مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لەدوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکە لە نێو گرێبەستەکەیدا جێگیر بکات.

تاوەکو ئێستا مانچێستەر سیتی رووناکی سەوزی بۆ گواستنەوەکە هەڵنەکردووە و چاوەڕێی کۆبوونەوەی نێوان پێپ گواردیۆلا و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەن.

ئێچێڤێری یەکەم یاریی فەرمی لە بەرامبەر کریستال پاڵاس لە جامی FA کرد و لە مۆندیالی یانەکانیش گۆڵێکی کرد.


لەلایەکی دیکەوە، رۆما کار لەسەر گواستنەوەی فابیۆ سیلڤا، هێرشبەری وۆڵڤز دەکات.

یاریزانی 23 ساڵان لە وەرزی رابردوودا بەخواستن یاریی بۆ لاس پاڵمان کرد، سەرەرای تۆمارکردنی 10 گۆڵ و سێ ئەسیست، یانە ئیسپانییەکە دابەزی بۆ خولی پلەدووەکانی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button