بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
زانیاری یاریگا؛ دهۆك به‌رگریكارێكی دیالا ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی

یاریگا –
یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ سه‌دیق جه‌مال به‌رگریكاری یانه‌ی دیالا گه‌یشۆته رێكه‌وتن و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویه‌تی، یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری باڵی چه‌پی یانه‌ی دیالا سه‌دیق جه‌مال گهیشووەتە رێكه‌وتن و ئەو بەرگریکارە 24 ساڵانە بۆ وه‌رزی نوێ درێسی یانه‌ی دهۆك ده‌پۆشێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه گرێبه‌سته‌كه‌ی یاریزانه‌كه‌ی دیالا بۆ یه‌ك وه‌رز دەبێت و وه‌رزی 2025-2026 دهۆکی دەبێت، یاریزانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و ئێستا یاریزانێكی ئازاده، به‌م نزیكانه دهۆك گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌دیق جه‌مالی ته‌مه‌ن 24 ساڵان وه‌رزی رابردوو به‌شداری له 27 یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كردووه و گۆلێكی كردووه.